English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە فەرماندەی هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی هێزەکانی هاوپەبمانان لە عێراق و سوریا دەکات
2020-12-21 [01:12 AM]

ZNA_ هەولێر


 

مەسرور بارزانی : 

• پێویستە هێزە چەکدارە نایاساییەکان، هەرێمی کوردستان بە جێ بهێلن بو ئەوەی هەموو هێز و تواناکانمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر تەرخان بکەین.

 

 

ئەمڕۆ دووشەممە 2020/12/21 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە گیوم ویل بورپێر فەرماندەی هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی هێزەکانی هاوپەبمانان لە عێراق و سوریا کرد. 

لە دیدارەکەدا کە ڕۆب واڵەر کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر ئامادەبوو، دۆخی عێراق و ناوچەکە و گرنگیی هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان تاوتووێ کرا و جەخت لە بەردەوامیی پشتگیریکردنی پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش کرایەوە. 

فەرماندەی هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا،  دووپاتیکردەوە کە هەرێمی کوردستان هاوبەشێکی گرنگی ئەمەریکا و هاوپەیمانانە لە ناوچەکەدا .

سەرۆکی حکومەت وێرای سوپاسکردنی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هەرێمی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا،ئاماژەی بە گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشاکان کرد لە دەڤەرەکە، لە پێناو گەڕانەوەی سەقامگیریی و تەناهی بۆ ناوچەکە و زەمینەخۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان. 

هەروەها جەختی کردەوە کە پێویستە هێزە چەکدارە نایاساییەکان، هەرێمی کوردستان بەجێ بهێلن بو ئەوەی هەموو هێز و تواناکانمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر تەرخان بکەین.





ئەم هەواڵە 379جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad