ZNA - هه‌ولێر
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 4 هه‌زار 708 پشكنینی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان كراون، له‌كۆی ئه‌و ژماره‌یه 165 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون تۆماركراون، 358 تووشبووش په‌تاكه‌یان به‌ته‌واوه‌تی تێپه‌ڕاند و 3 كه‌سیش به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:

ئەم هەواڵە 715جار خوێندراوەتەوە |