English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی و جێنین پلاسخارت دوایین پێشهاتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرد
2020-12-21 [02:32 AM]


 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ نوێنه‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق رایگەیاند، دەبێت ده‌سه‌ڵات و لايه‌نه‌ عێراقييه‌كان بە گیانێکی به‌رپرسانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن.

رۆژی دووشەممە 2020/12/21 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێنین پلاسخارت، نوێنه‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق کۆبوونەوە و دوایین پێشهاتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

نێچیرڤان بارزانی ئەوەی دووپات کردەوە کە "چاره‌سه‌ركردنى يه‌كجاره‌كى و گشتگيرى كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا كليلى سه‌قامگيريى عێراق و پێكه‌وه‌ژيانه.‌"

لە دیدارەکەدا جێنين پلاسخارت جەختی لەوە کردەوە کە "پەیوەندییەکی باشی نیوان هەولێر و بەغدا له‌ به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى عێراقدايه."

هەروەها نوێنه‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق پشتگيريى خۆیانی بۆ گفتوگۆى نێوان هەولێر و بەغدا ده‌ربڕى و هيواى خواست كێشه‌كانيان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

هاوکات سەرۆکی هەرێمی کوردستان هیوای خواست نەتەوە یەکگرتووەکان لە هاندانی هەولێر و بەغدا بۆ سەرکەوتنی گفتوگۆكان به‌رده‌وام بێت و له‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانياندا هاوكار و يارمه‌تيده‌ر بێت.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە دا کە  ده‌بێت ده‌سه‌ڵات و لايه‌نه‌ عێراقييه‌كان به‌ گيانێكى به‌رپرسانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن و كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بکەن و رێككه‌وتنه‌كانيش جێبه‌جێ بكرێن.

هەروەها هەردوو لا دۆخی ئەمنی و ئابووری و تەندروستی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریان لە عێراق تاوتوێ کرد.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکەیاندا باس لە ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له‌ عێراق و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى وڵات کرا.





ئەم هەواڵە 361جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad