ZNA- هەولێر
سبەی سێشەممە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠یەکەم گەشتی ئاسمانی لە نێوان ئیسرائیل و مەغریب ئەنجام دەدرێت.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، کۆمپانیای فڕۆکەوانیی ئال عالی ئیسرائیلی بە نیازە، رۆژی سێشەممە ٢٢ی کانوونی یەکەم، یەکەم فڕۆکەی راستەوخۆ گەشت بۆ رەباتی پایتەختی مەغریب بنێرێت. ئەم فڕۆکەیە هەڵگری شاندێکی هاوبەشی ئەمریکایی ئیسرائیل بۆ مەغریب دەبێت.
نادیە عەلەوی وزیری گەشت و گوزاری مەغریبیش راگەیاندووە چاوڕێ دەکرێت لە ساڵی دهاتووی زایینیدا زیاتر لە ٢٠٠هەزار گەشتیاری ئیسرائیلی سەردانی ئەم وڵاتە بکەن.
ئیسڕائیل و مەغریبی ١١ی ئەم مانگە بە چاودێریی ئەمریکا پێوەندییەکانیان ئاسایی کردەوە.
ئەم هەواڵە 157جار خوێندراوەتەوە |