ZNA- هەولێر
فرانک مهکێنزی فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەڵێت، ئەگەر ئێران لە یەکەم ساڵیادی تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانی هێرش بکاتە سەر ئامانجەکانی ئەمریکا، واشنتن بۆ وەڵامدانەوە ئامادەیە.
مەکێنزی گوتی، ئامادەین لە ناوچەکە بەرگری لە خۆمان و دۆستەکانمان بکەین و گوتی سەردانی بەغدای کردووە و لەوێ چاوی بە پۆڵ کالڤێرت فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و عەبدولئەمیر یارەڵا سوپاسالاری عێراق کەوتووە و هێزەکانی ئەمریکاشی لە فڕۆکەخانەی سەربازی تەنەف لە سووریا بەسەرکردووەتەوە.
ئەم لێدوانەی مەکێنزی لەگەڵ هێرشی مووشەکیی بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی ئەمریکا هاوکاتە.
شەوی یەکشەممە ٢٠ی کانوونی یەکەم. لانیکەم ٨ مووشەکە بەرەو باڵیۆخانەی ئەمرکیا هاویشتران و دوای ئەمە زۆربەی لایەنە عێراقییەکان هێرشەکەیان سەرکۆنە کرد.
ئەم هەواڵە 178جار خوێندراوەتەوە |