ZNA- هەولێر
سەعید خەتیبزاده گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رۆژی دووشەمە ٢١ی کانوونی یەکەم گوتی، ئەمریكا لەم چەند رۆژەدا خەریكی شەڕ فرۆشتنە.
خەتیبزادە هەروها رەتی کردەوە ئێران دەستی لە ھێرشكردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا بووبێت.
، بە گوتەی خەتیبزادە ئەمریكا لەو چەند رۆژەدا دەیەوێ ناوچەكە ئالۆزبكات و خەریكی شەڕفرۆشتنە.
بەر لە لێدوانی گوتەبێژی وزارەتی دەرەوەی ئێران، مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە تویتێكدا رایگەیاندبوو، ئەو ھێرشە موشەكییەی بۆ سەر بالوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدا كراون لە لایەن گروپە چەكدارەكانی نزیك لە ئێران بووە.
ئەم هەواڵە 166جار خوێندراوەتەوە |