English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە 24 کاژێری رابردوو لە هەڵەبجە و راپەڕین هیچ تووشبوویەکی کۆرۆنا تۆمارنەکراوە
2020-12-21 [04:24 AM]

ZNA ــ هەولێر


وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئامارەکانی تایبەت بە تووشبوون، چاکبوونەوە و گیانلەدەستدانی بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات، 165 تووشبووی نوێ تۆمارکراون، سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و 358 تووشبوو چاکبوونەتەوە.
 
لە راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، چوار هەزار و 708 پشکنین ئەنجامدراون زۆرترینی پشکنینەکانیش لە دهۆک بوونە. هاوکات زۆرترین تووشبووش هەر لەو پارێزگایەیە. 

بەپێی ئامارەکانی تەندروستی، لە راپەڕین و هەڵەبجە هیچ تووشبوویەکی کۆرۆنا تۆمارنەکراوە. ئەو کەسانەیشی گیانیان لەدەستداوە، لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەولێر و دهۆک بوون. 

تاوەکو ئێستا 101 هەزار و 826 تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون، 67 هەزار و 261 کەسیان چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و 343 کەسیان گیانیان لەدەستداوە. 
 
دەقی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستی:
 
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID19                         ژمارە (٢٩٩)
 
١. پشکنین: (٤٧٠٨ پشکنینی نوێ) 
 
• (١٦٦٧) هەولێر
• (٥٣٢) سلێمانی
• (٢٤٣٩) دهۆك
• (١٣) هەڵەبجە
• (٣٤) گەرمیان
• (٢٣) ڕاپەڕین
• 
٢. تووشبوو: (١٦٥ تووشبووی نوێ)
 
• (٤٤) هەولێر
• (٣٣) سلێمانی
• (٨٤) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٤) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
• 
٣. چاکبوون: (٣٥٨ چاکبوون)
 
• (١٧٦) هەولێر
• (٩) سلێمانی
• (١٥٩) دهۆك
• (٣) هەڵەبجە
• (١١) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
• 
٤. مردن: (٣ مردن)
 
• (١) هەولێر
• (١) سلێمانی
• (١) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٠) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
 
ئاماری گشتی:
 
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٩٠١٩٩٨ (٣١٥٢٠٧ هەولێر، ١٩٦٢٦٦ سلێمانی، ٣٨٣٣٠٢ دهۆك، ٧٢٢٣ هەڵەبجە)
تووشبوون ١٠١٨٢٦ (٣٥٩٩٤ هەولێر، ٢٩٤٧٩ سلێمانی، ٣٣٢٥٥ دهۆك، ٣٠٩٨ هەڵەبجە)
چاکبوون ٦٧٢٦١ (٢٣٧٥٦ هەولێر، ٢٠١٠٤ سلێمانی، ٢٠٤٧٤ دهۆك، ٢٩٢٧ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٣١٢٢٢ (١١٣٣٨ هەولێر، ٧٧٤١ سلێمانی، ١٢١١٤ دهۆك، ٢٩ هەڵەبجە)
مردن ٣٣٤٣ (٩٠٠ هەولێر، ١٦٣٤ سلێمانی، ٦٦٧ دهۆك، ١٤٢ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). 
 وەزارەتی تەندروستی         
حکومەتی هەرێمی کوردستان    
٢١ی کانونی یەکەم ٢٠٢٠





ئەم هەواڵە 181جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad