English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو ھاوسەر بەھۆی رووداوی ھاتووچۆوە گیانیان لە دەستدا
2020-12-22 [07:25 AM]

ZNA- ھەولێر


کاتژمێر چواری سەرلەبەیانی ئەمرۆ لەسەر شەقامی ١٢٠ مەتری لوپی دابەزینی شەقامی مەخمور ئۆتۆمبێلێکی جۆری دۆج خۆی دەکێشێت بەدواوەی تانکەرێکی گواستنەوەی نەوت لە ئەنجام دا ھەردوو سەرنیشینی ئۆتۆمبێلی جۆری دۆجەکە گیانیان لە دەستدا کە ھاوسەری یەک بوون .


گوتەبێژی پۆلیسی ھاتووچۆی ھەولێر مقەدەم فازڵ حاجی بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند ھۆکاری رووداوەکە بەھۆی تیژرۆییەوە بووە بەپێی لێکۆلینەوە سەرەتاییەکان خێرای ئۆتۆمبێلی دۆج لە نێوان ١٨٠-٢٠٠ کم لە سەعاتێک دا بووە .


مقەدەم فازل حاجی گوتیشی بەھۆی رووداوەکەوە دوو کەس گیانیان لە دەستداوە کە سەرنیشینی ئۆتۆمبێلی جۆری دۆجن کە ھەردووکیان ھاوسەری یەکترن و زیانێکی زۆری مادیش لەو رووداوەدا ھەبووە .


گووتەبێژی پۆلیسی ھاتووچۆی ھەولێر گوتیشی بەپێی لێکۆلینەوەکان لایەنی خەتابار لە ٪‏١٠٠ دۆجەکە بووە چونکە تانکەرەکە لە سایدی خۆی رۆشتووە ھیچ کێشەی نەبووە .





ئەم هەواڵە 253جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad