English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەندروستی جیهانی: ڤایرۆسە نوێیەكە مەترسیدارنیە و كۆنتڕۆڵ دەكرێت
2020-12-22 [07:47 AM]

ZNA- هەولێر


رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیێنێت، جۆرە نوێکەی کۆرۆنا کە لە بەریتانیا بڵاوبووەتەوە، هێشتا لە دەست دەرنەچووە و دەتوانرێت بەو رێکارانەی کە ئێستا گیراونەتەبەر کۆنترۆڵبکرێت.

پێشتر مات هانکۆک، وەزیری تەندروستی بەریتانیا رایگەیاندبوو کە جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا لە کۆنترۆڵ دەرچووە لەبەر ئەوەی خێرایی گواستنەوەی بە رێژەی 70٪ زیاترە.

تێدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوەشکرد، بازدان لە ڤایرۆسدا شتێکی ئاساییە و "هیچ بەڵگەیەک نییە پێشانی بدات جۆرە نوێکەی کۆرۆنا مەترسیدارتربێت لەو جۆرەی کە ئێستا لە سەرانسەری جیهان بڵاوبووەتەوە". 

لەلایەكی ترەوە مایكڵ رایان، بەڕێوەبەری بەشی فریاگوزاریی رێکخراوەکەش باس لەوە دەکات کە ئەو رێکارانەی ئێستا لە بەریتانیا جێبەجێدەکرێن دەتوانن رێگە لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ئەو جۆرەی کۆرۆنا بگرن.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی جۆری نوێی کۆرۆنا لە بەریتانیا و ئەفریقای باشوور، نزیکەی 30 وڵات گەشتەکانیان بۆ ئەو دوو وڵاتە راگرتووە، شەوی رابردووش بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ئاماژەی بەوە کرد، کاردەکەن بۆ ئەوەی "هەرچی زووە" کێشەی داخستنی سنوورەکان چارەسەر بکەن

 

 

 





ئەم هەواڵە 304جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad