English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریكا سوودان لە لیستی رەشی خۆی دەردەهێنێت و بە 700 ملیۆن دۆلاريش هاوكاری دەكات
2020-12-22 [08:17 AM]

ZNA- هەولێر


ئەنجوومەنی نوێنەران و پیرانی ئەمریکا پرۆژەیاسایەکیان پەسندکرد بۆ گەڕانەوەی پارێزبەندیی سەروەریی بۆ سوودان کە بەهۆی پاڵپشتیکار لە تیرۆر  لێی سەندرابووەوە لەساڵی 1993 دا.

گەڕانەوەی پارێزبەندیی سەروەری بۆ سوودان واتای ئەوە دەگەیێنێت کە هاووڵاتییەکانی ئەمریکا ناتوانن بە تۆمەتی تیرۆر سکاڵا لەسەر سوودان تۆماربکەن.

واشنتن بەردەوامی و پاڵپشتییەکانی خۆی بۆ حکومەتی راگوزەری مەدەنی سوودان راگەیاند و هاوکاریی دەکات کە بتوانێت مامەڵە لەگەڵ دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەکاندا بکات

لەلایەكی ترەوە  ئەمریکا بە 700 ملیۆن دۆلار هاوکاریی پێشكەشی سوودان دەكات و لە 230 ملیۆن دۆلار قەرزیشی خۆشدەبێت

دوای تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای گەڕاندنەوەی پارێزبەندیی سەروەری بۆ سوودان، چاوەڕێدەکرێت دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا واژۆی لەسەر بکات و یاساکە بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە

  

 

 





ئەم هەواڵە 139جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad