English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
د. گەلاوێژ: لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو چەندین جار عەرەبی هاوردە و حەشدی شەعبی و بە سەرپەرشتیی پارێزگاری بەزۆر سەپێندراو هەوڵی تەعریبی گوندە كوردییەكانی كەركوك دەدەن
2020-12-22 [10:21 AM]

ZNA-هەولێر


ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایگه‌یاند: لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو چەندان جار عەرەبی هاوردە و حەشدی شەعبی بە راستەوخۆ و ناراستەوخۆ هەوڵی تەعریبێكی دیكەی گوندە كوردییەكانی رۆژئاوای كەركوك دەدەن.

د. گەلاوێژ عوبێد سیان، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان بە ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: پەلكانە كە زۆر دەمێكە بووە بە ئامانجی عەرەبە بەدووەكان و كۆنە بەعسییەكانی كەركوك، حەشدی شەعبیش پاڵپشتی ئەو بەدوانەیە بۆ تەعریبێكی نوێی ئەو ناوچە كوردنشینانە، بەلام هێشتا نەگەیشتوون بە ئامانجەكانیان كە ئامانجی سەرەكیان لەو تەعریبە بۆ عەرەبی هاوردە بەپیتی خاكەكەیە و ئامانجی حكومەتیش نەوتی ژێر زەویی و كێڵگە نەوتییەكانی لەو سنورە ھەروەھا ھەلبژاردنی داھاتوە.

گوتیشی: لە دوای خیانەتی ۱٦ی ئۆكتۆبەر و نەمانی هێزی پێشمەرگە لەو ناوچەیە دەستی عەرەبی هاوردە و پارێزگارە بەزۆر سەپێندراو كەركوكی ئاوەڵاكردووە.

ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ دیاریكرد: حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەتایبەتیش بەرێز جەنابی سەرۆك بارزانی چەندین جار رێگربوونە لەم تەعریبە بەلام تا ئەو رۆژەی هێزی پێشمەرگە نەگەڕێتەوە ئەو ناوچانە هەرەشەی تەعریب هەرەشەیەكی حەتمی دەبێت.

له‌ كوتاییدا ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ئێمە لە پەرلەمانی كوردستان هەموو هەوڵەكان و پەیوەندییەكانمان بۆ پاڵپشتی خەڵكی رەسەنی كەندێناوە و بە تایبەتیش گوندی پەلكانە خستووەتە گەڕ و بەردەوامیش دەبین چونكە ئەمە بە بەڵگە و دۆكیۆمێنتی فەرمی سەردەمی حوكمی پاشایەتی لە عێراق خاكی كوردان بووە و كورد خاوەنی رەسەنییەتی بەلام پرۆسەی تەعریبی رژێمی بەعسی گۆڕ بەگۆڕ چەندان جار خاك و ماڵی كوردانی سووتاند و ئەم عەرەبە بەدوانەی هاوردەكرد، تاكە چارەسەریش بۆ پاراستنی كوردەكان و خاكی كوردان گەڕانەوەی پێشمەرگەیە بۆ ئەو ناوچانە.





ئەم هەواڵە 220جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad