English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند زانیاریەکی نوێ لە دۆسێیەی سلێمان ھەڵشۆیی ئاشکرا دەکرێت 
2020-12-22 [10:57 AM]

ZNA- ھەولێر 


لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی ئەوە بڵاوکراوەتەوە کە 'زیاتر لە ٩ ملیۆن دۆلاری سلێمان ھەڵشۆیی لە ماڵی یەکێک لە ھاوبەشەکانی دۆزراوەتەوە'، پۆلیسی راپەڕین رەتیکردەوە و بە رووداوی راگەیاند، ''ھیچ پارەیەکی سلێمان ھەڵشۆیی نەدۆزراوەتەوە.'' دەشڵێت " تاوەکو ئێستا ٢٠ کەس دەستگیرکراوە."
 
شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین  رایگەیاند، "ئەو قسانەی لەبارەی دۆزینەوەی ملیۆنان دۆلاری سلێمان ھەڵشۆیی لە ماڵی ھاوبەشێکی دەکرێت، دوورە لە راستییەوە و تەنیا قسەیە و ھیچی دیکە."
 
پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی لەبارەی کەیسەکەی سلێمان ھەڵشۆیی ئەنجامدا و گوتی " تاوەکو ئێستا ٢٠ کەس لەسەر رووداوەکە دەستگیرکراون و ٥٠ کەسیش سکاڵایان تۆمارکردووە، ھەروەھا ٥٠٠ کەس سەرەیان بۆ تۆمارکردنی سکاڵا نووسیوە"
 
شۆڕش ئیسماعیل لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا داوای لەو ھاووڵاتیانە کرد کە پارە، ئۆتۆمبێل و زەوییان بە سلێمان ھەڵشۆیی داوە بچنە دادگا یاخود لەڕێگەی بنکەکانی پۆلیس سکاڵای خۆیان تۆماربکەن. دەشڵێت " ئەو کەسانەی سکاڵایان کردووە ئۆتۆمبێل و زەوییان بە سلێـمان ھەڵشۆیی داوە."


سەرچاوە | رووداوە 





ئەم هەواڵە 958جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad