ZNA - ههولێڕ
لە شاری هەولێر گەنجێک بە تۆمەتی بڕینی قاسەی دووکانێک دەستگیر دەکرێت. گوتەبێژی پۆلیسی هەولێریش دەڵێت: "تۆمەتبارەکە بە رەچەڵەک عەرەبە و خەڵکی سووریایە".
هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی رۆژهەڵات، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (غ.خ.ر) کە بە رەچەڵەک عەرەبی سووریایە، بە تۆمەتی شکاندنی قاسەی دووکانێک دەستگیرکرد. تۆمەتبارەکە هەزار و 90 دۆلاری لەناو قاسەکە دزیبوو.
هۆگر عەزیز گوتیشی: "دوای لێکۆڵینەوە تۆمەتبار دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (444) لە یاسای سزاکانی عێراق راگیرا".
ئەم هەواڵە 517جار خوێندراوەتەوە |