English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هه‌ولێر: مۆڵەت بەهیچ ئاهەنگێکی سەری ساڵ نادرێت
2020-12-22 [11:57 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە هیچ ئاهەنگێکی فەرمیی بۆ سەری ساڵ لەشاری هەولێر بەڕێوەناچێت و جێگری پرێزگاری هەولێریش دەڵێ، وەک پارێزگا و ژۆری ئۆپەڕاسیۆن مۆڵەت بەهیچ ئاهەنگێکی سەری ساڵ نادەین.

مەسعوود کاڕەش، جێگری پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: "لەسەری ساڵ هیچ ئاهەنگ و مه‌راسیمێک لەشاری هەولێر بەڕێوەناچێت و مۆڵەتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگی سەر ساڵ بەهیچ کەس و لایەنێک نەدراوە و ناشدرێت، چونکە هێشتا مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا ماوە و ڕێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێدەکرێن، پێویستە هاووڵاتیانیش ڕەوچاوی ڕێکارەکارەکانی خۆپارێزی بکەن.

جێگری پارێزگاری هەولێر وتیشی، "بەڕێوەچوونی هەر ئاهەنگ و چالاکیەک پێویستی بە رەزامەندی ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێر هەیە ئێمە وەک ژووری ئۆپەڕاسیۆن مۆڵەت بە ئاهەنگی سەری ساڵ نادەین.

مەسعود کاڕەش ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، "هەموو کات هێزە ئەمنیەکان لە ئامادەباشیدان، بێگومان بۆ شەوی سەری ساڵیش رێوشوێنی پێویست دەگرینەبەر، بەتایبەتی جەژنی کریستیانەکانیشە.

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 319جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad