English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
محەمەد جەواد زەریف ناوی بۆ سەرۆک‌کۆماریی ئێران تۆمار ناکات
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران
2020-12-22 [02:21 AM]

​ZNA - هەولێر


محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران رەتیدەکاتەوە خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی سەرۆککۆماریی وڵاتەکەی کاندید بکات و دەڵێت توانای بوون بە سەرۆککۆمار لە خۆمدا نابینم.

محەمەد جەواد زەریف لە وتووێژێکدا لەگەڵ پێگەی تلوعی ئەفغانستان لە بارەی ئەگەری کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری داهاتووی ئێران دەڵێت، خۆی بۆ ئەو پۆستە کاندید ناکات.

زەریف دەڵێت من تواناکانی خۆم دەناسم و وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆماریی ئێران لە توانای مندا نییە.

پێشتر لە میدیا ناوخۆییەکانی ئێرانەوە وا بڵاوکرایەوە، زەریف کاندیدی بەهێزی پۆستی سەرۆککۆماریی داهاتووی ئێران دەبێت.

هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماریی ئێران بڕیارە مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو لە ئێران بەڕێوەبچێت.





ئەم هەواڵە 139جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad