English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرگریی شارستانیی سۆران: تەنھا لەم چەند رۆژەی رابردوودا بەھۆی شۆرتی کارەبا چەندین دوکان و ماڵ سووتاون
2020-12-22 [03:35 AM]

ZNA-هەولێر


وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران رایگەیاند، تەنھا لەم چەند رۆژەی رابردوودا بەھۆی شۆرتی کارەباوە چەندین دوکان و ماڵی ھاووڵاتییانی سنوورەکەمان سووتاون.

 موقەدەم بەیار باڵەکی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەمان ھەر چوار قەزاکانی سۆران و مێرگەسۆر و چۆمان و رواندز، لەخۆ دەگرێت، کە لە سەرجەم قەزا و ناحییەکانی سنوورەکەمان بنکەی بەرگریی شارستانیی کراونەتەوە، بۆ ئەوەی لە ھەر رووداوێکی لەناکاودا بتوانن بە زووترین کات فریای ھاووڵاتییان بکەون و کۆنترۆڵی بکەن.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران گووتی: بەداخەوە ئێستا بەتایبەت دوای ھاتنی سەرما و سۆڵە رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە روویان لە زیادبوون کردووە، کە چەندین دوکان و ماڵی ھاووڵاتییان سووتاون، تەنانەت رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە دامودەزگاکان و بارەگا حیزبییەکانی دەڤەرەکەش ھەبووە، زۆربەی ئەم رووداوانەش بەھۆی شۆرتی کارەبا بوون و زیانی زۆری ماددی بەر ھاووڵاتییان کەوتووە.


 ھەروەھا موقەدەم بەیار باڵەکی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە بەکارھێنانی سۆپا و ئامێرەکانی خۆگەرمکردنەوە و خراپیی کوالێت و بێباکی بەشێک لە ھاووڵاتییان، ھۆکاری سەرەکی بووە کە ببێتە ھۆی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵ و دوکان و شوێنەکانیان، بۆیە ئەرکە ھاووڵاتییان پابەندی ڕێنوێنییەکانی بەرگریی شارستانیی بن و ماوە ماوە پشکنین بۆ ئامێر و تۆڕی کارەبایی ماڵ و دووکان و شوێنەکانیان بکەن، ھەروەھا لە کاتی خەوتن و چوونەدەر لە ماڵەکانیان سۆپای کارەبایی و ئامێرەکانی خۆگەرمکردنەوە بکۆژێنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم شوێنانەی کە ئەم ئامێرە خۆگەرمکەرەوانەی لێ دادەنێن، دڵنیا بن لەوەی کە مەترسیی ئاگرکەوتنەوەیان لەسەر نییە.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 316جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad