English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لیژنه‌ی شه‌هیدانی په‌رله‌مان له‌ كێشه‌ و گرفتی كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌كۆڵێته‌وه
2020-12-22 [03:43 AM]

ZNA-هەولێر


سەرۆکی لێژنەی شەھیدان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی کەسوکاری شەھیدان، لێژ‌نەیەک پێک دەھێنرێت بۆ چۆنیەتیی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی و ئاگادار بوون لە کێشە و گرفتەکانیان.

سەوسەن محەممەد، سەرۆکی لێژنەی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان لە پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لێژنەی کاروباری شەھیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی کوردستان دوێنێ دووشەممە کۆبوونەوەی خۆمان ئەنجام دا، کە  تێدا پێداچوونەمان بەو نووسراوانەدا کرد، کە لە لایەن کەسوکاری شەھیدانەوە نێردراوەز

سەرۆکی لێژنەی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان لە پەرلەمانی کوردستان گووتی: لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا  لێژنەی کاروباری شەھیدان، سەردانی گشت بەڕێوبەرایەتییەکانی  شەھیدان لە  پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان بکات بۆ ئاگادار بوون لە چۆنیەتی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی و ئاگاداربوون لە کێشە و گرفتەکانی کەسوکاری شەھیدان،  جینۆساید و زیندانیانی سیاسی .

هەروەها سەوسەن محەممەد، سەرۆکی لێژنەی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان لە پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە دەست بە کۆکردنەوەی ئاماری تەواوی کێشەکانی کەسوکاری شەھیدان بکەن سەبارەت بە وەرنەگرتنی زەوی بۆ خانەوادەی شەھیدان لە گشت پارێزگاکانی کوردستان و تاپۆنەکردنی زەوییەکانیان و کێشەی نەبوونی خزمەتگوزاری بۆ کەس و کاری شەھیدان.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 298جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad