English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارێزگاری ھەولێر بەوەکالەت، لەگەڵ شاندێکی باڵای ئەمنی عێراق و ھەرێم کۆبۆوە
2020-12-22 [05:47 AM]

ZNA- ھەولێر


 ئەمڕۆ سێ شەمە ٢٠٢٠.١٢.٢٢، ھێمن قادر، پارێزگاری ھەولێر بەوەکالەت، پێشوازی لە شاندێکی باڵای ئەمنی بەسەرۆکایەتی لیوا عەلاء غەریب عوبید، سەرۆکی لێژنەی باڵای ئەمنی و نوێنەری وەزیری ناوخۆی عێراق و لیوا عەبدولخالق تەڵعەت نوێنەری ھەرێمی کوردستان لە سەرۆکایەتی ژووری عەمەلیاتی ھاوبەشی لێژنەی باڵای ئەمنی عێراقی و شاندێکی یاوەریان کرد.                                   

لەکۆبوونەوەیەکدا، بەئامادەبوونی ھەریەک لەبەڕێزان بەڕێوەبەری ئاسایشی ھەولێر و بەڕێوەبەری پۆلیسی و بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی و بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی ھەولێر و بەڕێوەبەری نووسینگەی ھەولێری کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان و ژمارەیەکی دیکە لەبەرپرسانی ئەمنی و ئیداری، باس لەئامادەکاری و دەستبەرکردنی  پێویستییەکانی ھەڵبژاردنی گشتیی عێراق کرا کە بڕیارە لەناوەڕاستی ساڵی نوێ ئەنجامبدرێت.                                                                           

لەلایەن خۆیانەوە شاندی میوانی، سوپاسی پارێزگاری ھەولێر بەوەکالەت و فەرمانگەکانی سنووری پارێزگای ھەولێریانکرد بۆ سەرجەم ئەو ھاوکاری و ھەماھەنگییەی کە لەماوەی ڕابردوودا پێشکەشیانکردووە، پاشان وێڕای خستنە ڕووی کۆمەڵێک داواکاری، بەپێویستیان زانی لەلایەن پارێزگای ھەولێر و دام و دەزگا ئەمنییەکان و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان ھاوکاری و ھەماھەنگی زیاتریان بکرێت، لەوبارەیەوە پارێزگاری ھەولێر بەوەکالەت ڕایگەیاند، وەک پارێزگای ھەولێر و سەرجەم فەرمانگە پەیوەندیدارەکان، ئامادەیی ھەموو ئاسانکاری و ھەماھەنگی و ھاوکارییەکین، دڵنیاشی کردنەوە، ھەرچی لەتوانادابێت درێغی لێناکرێت.                     

ڕاگەیاندنی پارێزگای ھەولێر
٢٠٢٠.١٢.٢٢





ئەم هەواڵە 505جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad