ZNA – هەولێر
کاژێر 3ـی دوای نیوەڕۆی سبەی سێشەممە پەردە لەسەر پەیکەری هونەرمەند سابیر کوردستانی لە سەنتەری رۆشنبیری کەرکووک لادەدرێت.
پەیکەرەکە لەلایەن کۆمەڵگەی پەروەردەی مارگرێت و بەهاوکاری هونەرمەندانی کەرکووک و بە د. تەها رەسووڵ دروستکراوە.
سابیر کوردستانی لە 10 ـی ئابی 2020 لە سلێمانی بە کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد.
سابیر کوردستانی، ساڵی 1955 لە شاری کەرکووک لەدایکبووە، لە تەمەنی منداڵیدا بەهۆی بەکارهێنانی چارەسەری نەخۆشی بەهەڵە، چاوەکانی لەدەستدەدات.
ئەو هونەرمەندە ساڵی 1970وە دەستی بە کاری ھونەری کردوە، به یهكێك له هونهرمهنده بهئهزموونهكانی كورد دەناسرێت، خاوهنی چهندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه، ساڵی 1971 یەکەم گۆرانی لە تەلەڤزیۆنی کەرکووک تۆمارکرد.
ئەم هەواڵە 211جار خوێندراوەتەوە |