English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پێگەیشت.
2020-12-22 [07:13 AM]

ZNA- ھەولێر


ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٠/١٢/٢٢ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە مایک پۆمپێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پێگەیشت.


لە پەیوەندییەکەدا ھەردوولا بە درێژی گفتوگۆیان دەربارەی کێشەکانی نێوان ھەرێمی کورستان و حکومەتی فیدراڵی کرد ، بەتایبەتی سەبارەت بە بابەتی بودجەوە . سەرۆکی حکومەت پێشنیاری کرد، کە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان، بە شێوەیەکی کارا و لە ئاستێکی باڵادا، بەشداربن لە چارەسەکردنی کێشەکان و گەیشتن بە ڕێککەوتن لە نێوان ھەرێم وحکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور. سەرۆکی حکومەت سوپاسی ھەڵوێستی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکای کرد کە خوازیارە ھەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بەشی خۆی لە بودجەی فیدراڵی بەرکەوێت. 

ھەروەھا سوپاسی پۆمپێیۆی کرد بۆ پشتیوانی بەردەوامیی لە ھەرێمی کوردستان لەماوەی کارکردنیدا.

لە پەیوەندییەکەدا ھەروەھا جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کرایەوە ، بە تایبەتی لە بواری وزەدا. سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە گرنگیی بەردەوامبوونی یارمەتییەکانی ئەمەریکا کرد بۆ ھێزی پێشمەرگە و ھەروەھا یارمەتییە تەکنیکییەکانی USAID .

لە تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا  ، ئاستەنگەکانی بواری سەقامگیریی ئەمنیی لە ناوچەکە و نەھێشتنی گرژییەکان لە سەر سنووری ھەرێمی کوردستان و سوریا و گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال تاووتوێ کران لە پێناو گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.





ئەم هەواڵە 403جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad