ZNA- هەولێر
دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی بڵاوبوونەوەی جۆرێکی تری ڤایرۆس لە بەریتانیا، فەرەنسا سنوورەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتە داخست و سەدان بارهەڵگر لەسەر سنوور مانەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/12/23، سنووری نێوان بەریتانیا و فەرەنسا كرایەوە و جموجووڵی سنوور دەستیپێکردەوە و رێگەش درا بەو بەریتانیانەی كە دانیشتوی فەرەنسان بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان.
حکومەتی فەرەنسا بڕیاری دا پشکنینی کۆرۆنا بۆ هەموو ئەو کەسانە بکرێت کە لەنێوان بەریتانیا و فەرەنسا هاتووچۆ دەکەن، هەرکەسێکیش کە گەشت دەکات پێویستە پێشوەختە پشکنین بکات و پشکنینەکەی نەرێنی بێت، ئەو پشکنینەش نابێت 72 کاژێری بەسەردا تێپەڕ ببێت.
جگە لە جموجوڵی سنوور، گەشتی فڕۆکەش بە سنوورداری دەستیپێکردەوە، بەوەش بەریتانییەکانی ناو فەرەنسا دەتوانن بۆ سەری ساڵ سەردانی خێزانەکانی خۆیان بكەن و گەشت بۆ بەریتانیا بکەنەوە.
ئەم هەواڵە 148جار خوێندراوەتەوە |