English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌حمه‌د سه‌فار: دابه‌زاندنی نرخی دینار ده‌بێته‌ هۆی نزمبوونه‌وه‌ی مووچه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ
2020-12-23 [10:29 AM]

ZNA-هەولێر


بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌ێنێت،ئه‌گه‌ر پێویست بێ مووچه‌ كه‌مبكرێته‌وه‌، ده‌بێ ئه‌وانه‌ بگرێته‌وه‌ كه‌پله‌ی تایبه‌ت و باڵایان هه‌یه‌،نه‌ك ئه‌وانه‌ی داهاتیان مامناوه‌ند و سنوورداره‌.

ئه‌حمه‌د سه‌فار،بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بەئاژنسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: گۆڕانكاری له‌نرخی دیناری عێراقی،ده‌بێته‌ هۆی نزمبوونه‌وه‌ی ناڕاسته‌وخۆی داهاتی تاك،چونكه‌ گۆڕینی نرخی خه‌رجكردنی دینار،ده‌بێته‌ هۆی نزمبوونه‌وه‌ی مووچه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ ،ئه‌مه‌ش به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كان هه‌ڵاوسان له‌بازار دروست ده‌كات و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ر به‌های پێشتری له‌ده‌ست ده‌دات.

ئەحمەد سەفار گووتی: ئه‌گه‌ر پێویست بێ مووچه‌ كه‌مبكرێته‌وه‌، ده‌بێ ئه‌وانه‌ بگرێته‌وه‌ كه‌پله‌ی تایبه‌ت و باڵایان هه‌یه‌،نه‌ك ئه‌وانه‌ی داهاتیان مامناوه‌ند و سنوورداره‌.

ئه‌حمه‌د سه‌فار،بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق  ئەوەشی بۆئاژنسی هەواڵی زاگرۆسی خستەروو گووتی: شایانی باسه‌ پڕۆژه‌ یاسای بوددجه‌ی ساڵی دارایی ۲۰۲۱ به‌مه‌به‌ستی په‌سندكردنی ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كراوه‌.


دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 463جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad