|
ZNA ــ هەولێر 
کێ پێویستە دوای چاکبوونەوە لە کۆرۆنا پشکنینی دڵ بکات؟
20-12-2020

رۆژین مەهدی
زیادی بکە بۆ لیستی دڵخوازەکانم
تەندروستی
کۆرۆنا لە زۆربەی بارەکاندا زیان بە ماسولکەکانی دڵ دەگەیێنێت
نیشانەکردن کۆرۆنا، دڵ
A+A-
رووداو- دیجیتاڵ
پزیشکانی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ لە ئەمریکا رایدەگەیێنن ئەوانەی بە توندی تووشی کۆرۆنا دەبن پێویستە پشکنینی دڵیان بۆ ئەنجامبدرێت.
پزیشکە ئەمریکییەکانی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ هۆشداریدەدەن لە مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر دڵ و رێنماییدەدەن هەموو ئەوانەی بە توندی کۆرۆنایان گرتووە و چاکبوونەتەوە پشکنینی دڵ بکەن.
د. سیان هێفرۆن، پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە سکوڵی پزیشکی زانکۆی نیویۆرک دەڵێت، داتای زۆرمان بەردەستن کە دەریدەخەن کۆرۆنا هەروەک چۆن زیان بە سییەکان دەگەیێنێت زیان بە دڵیش دەگەیێنێت.
پرۆفیسۆرە یاریدەدەرەکەی نەخۆشییەکانی دڵ لە زانکۆی نیویۆرک روونیدەکاتەوە بەشێکی زۆری ئەو تووشبووانەی کۆرۆنا کە لە نەخۆشخانە دەخەوێندرێن، ڤایرۆسەکە زیانی بە ماسولکەکانی دڵیان گەیاندووە.
د. سیان دەشڵێت، ئێمە لە کاریگەرییە درێژخایەنەکانی کۆرۆنا نیگەرانین، چونکە ئەگەر کەسێک زیان بە دڵی گەیشتبێت دوای چاکبوونەوە لە کۆرۆنا بەبێ ئەوەی ئاگاداربێت دەست بکاتەوە بە وەرزشکردن و ئەنجامدانی چالاکییەکانی لەوانەیە گوشارێکی زۆری لەسەر دڵی دروستبکات و سەرەنجام کەسەکە تووشی حاڵەتێکی مەترسیدار ببێت.
پزیشکە پسپۆڕەکانی نەخۆشییەکانی دڵ لە ئەمریکا رێنماییدەدەنە ئەوانەی کۆرۆنایان بە توندی گرتووە کە چاکبوونەوە سەردانی پزیشکی پسپۆڕی دڵ بکەن بۆ ئەوەی لە تەندروستی دڵیان دڵنیاببنەوە.
ئەم هەواڵە 235جار خوێندراوەتەوە |