ZNA - ههولێر
دوای ئهوهی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا له بڕیارێكدا داوای کردبوو دەستبەجێ سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە ئازاد بکرێت، لهمبارهیهوه سەرکۆماری تورکیا، رەخنەی لە بڕیاری ئهو دادگایه گرت.
دوێنی سێشەممە ٢٢ی ديسهمبهر دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا بۆ دووەمجار داوای لە دادگای تورکیا کرد، کە دەستبەجێ دەمیرتاش ئازاد بکەن، چوونکە ئەو بەڵگانەی ئەوی پێ تۆمەتبار کراوە، باوەڕپێکراو نین و مافی دەمیرتاش پێشێل کراوە.
رۆژنامەی حوریەت-ی تورکی لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە، ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی ئاکەپەدا لەوبارەیەوە قسەی کردووە.
بە گوێرەی هەواڵەکە ئەردۆغان گوتوویەتی "هەر بڕیارێک لەبارەی تورکیاوە پەیوەندی بە تیرۆرەوە هەبێت، دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا رەزامەندیی نیشان دەدات. جارێ لە دادگای ئێمەدا هیچ بڕیارێک دەرنەچووە، کەچی ئەوان بڕیار لەبارەی کەیسەکەوە دەدەن و دژی تورکیا هەنگاو دەنێن و پیاوەکانی خۆیان دەپارێزن. ئەم بڕیارە پەیوەست نابێت بە ئێمەوە و نایناسین".
سەلاحەدین دەمیرتاش سیاسەتمەدار و هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (HDP) کەلە ساڵی ٢٠١٦وە لەلایەن تورکیاوە زیندانی کراوە، ئەمە دووەمجارە لەلایەن دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپاوە داوای ئازدکردنی دەکرێت.
کوردپرێس
ئەم هەواڵە 238جار خوێندراوەتەوە |