English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تاوانبارانی رووداوه‌كه‌ی 2007 له‌ به‌غدا، به‌ بڕیاری ترامپ لێبووردنیان بۆ ده‌ركرا
2020-12-23 [12:07 PM]

ZNA - هه‌ولێر


دۆناڵد ترەمپ لە کۆتا مانگی مانەوەی لە پۆستی سەرۆکی ئەمریکادا، بڕیارێکی سەرۆکایەتی دەرکرد کە تیایدا لێبووردنی بۆ ١٥ کەس ده‌ركردوه‌ و سزاكانی پێنج کەسیشی كه‌م كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ چوار كه‌سی تێدایه‌ له‌ 2007 تاوانی جه‌نگیان له‌ به‌غدا ئه‌نجام داوه‌.

لەنێو ئەو کەسانەشی بەر بڕیاری لێخۆشبوون کەوتوون، چوار سەربازی پێشووی ئەمریکا هەن کە لە تاوانی کوشتنی ١٧ هاووڵاتی مەدەنی لە شاری بەغدا پایتەختی عێراق لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٠٧دا تێوەگلاون.

ئەو چوار تاوانبارە لەلایەن دادگاوە بە زیندانیکردن بۆ ماوەیەکی درێژ سزادرابوون و دەرکردنی بڕیاری لێخۆشبوون بۆیان کاردانەوەی توندی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەدوای خۆیدا هێنا.

ئەو کەسانەی کاردانەوەیان دژبە بڕیارەکە دەربڕیوە باس لەوە دەکەن کە ئەمە نادادپەروەرییەکی گەورەیە بەرامبەر خێزان و کەسوکاری ئەو کەسانەی لەو رووداوەدا بوونەتە قوربانی.

بەڕێوبەری پێشووی لقی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ، سارا لییە ویتسەن لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، وێنەی یەکێک لە قوربانییەکانی ئەو رووداوەی بڵاوکردوەتەوە کە منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵە بە ناوی عەلی و نووسیویەتی "دادپەروەری بۆ عەلی نییە، ئێستاش دەپرسن بۆچی ئەوان رقیان لێمانە؟"

چوار سەربازی پێشووی کۆمپانیای ئەمنی "بلاکوتەر"، بە ئەنجامدانی تاوانی کۆمەڵکوژی لە ساڵی ٢٠٠٧دا تۆمەتبار کرابوون.

لە ساڵی ٢٠١٥دا و بە بڕیاری دادگا یەکێک لەو سەربازانە بە زیندانی هەتاهەتایی و سێ تۆمەتبارەکەی دیکەش بە ٣٠ ساڵ زیندانیکردن سزادران.





ئەم هەواڵە 424جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad