ZNA – هەولێر
لە كەربەلا، دژی ڕەشنووسی بودجە و لێدوانەكانی وەزیری دارایی، خۆپیشاندان کرا.
کۆمەڵەی ئەکادیمیانی عێراق لە کەربەلا، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ی کانوونی یەکەم خۆپیشاندانێکیان لە بەردەم دەروازەی زانکۆی کەربەلا بۆ ڕەتکردنەوەی ڕەشنووسی بودجەی ساڵی ٢٠٢١ و دژایەتیکردنی قسهكانی وەزیری دارایی ڕێکخست.
خۆپێشاندەرانلە راگەیەندراوێكدا، گوتوویانە لە ڕەشنووسی بودجەی ساڵی ٢٠٢١دا باری دارایی مامۆستایانی زانكۆ لاوازكراوە و گوتەكانی ئەم داواییەی وەزیری دارایی عێراق ئیدانە دەكەن كە بۆ لاوازكردنی پێگەی مامۆستایانی زانكۆ ھەوڵدەدات.
ئەم هەواڵە 262جار خوێندراوەتەوە |