English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توقاندنی چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە باشووری عێراق بەردەوامە
خۆپێشاندان لە زیقار/ ئەرشیڤ
2020-12-23 [04:47 AM]

​ZNA – هەولێر


تیرۆر و تۆقاندنی چاکانی سیاسیی لە شارەکانی باشووری عێراق بەردەوامە و لەم ئاراستەیەدا بۆمبێک لەپێش ماڵی كه‌سایه‌تییه‌كی ئایینی و یەکێک لە چالاکانی خۆپێشاندانەکانی زیقار تەقییەوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای زیقار رایگەیاند، لە شاری ناسرییە، بۆمبێکی چێندراو لە پێش ماڵی عامر خەفاجی کە پیاوی ئایینیی و چالاکێکی خۆپیشاندانەکانە تەقییەوە و زیانی بە دیواری خانووەکەی گەیاندووە، بەڵام زیانی گیانیی لێنەکەوتووەتەوە.

خەفاجی پێشتر سەر بە رەوتی سەدری موقتەدا سەدر بووە، بەڵام دواتر لەم  رەوتە جیابووەتەوە و خێوەتێکی مانگرتنی لە گۆڕەپانی حەبووبی نێوەندی شاری ناسریە هەڵداوە.

هەتا ئێستا چەندین جار چالاکانی پارێزگای زیقار کراونەتە ئامانج و ژمارەیەکییان کوژراون و هەندێکی دیکەشییان هەڕەشەی کوشتنییان لێکراوە.





ئەم هەواڵە 265جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad