ZNA – هەولێر
"عەلیا حوسێن بەزاز" بەڕێوەبەری لقی پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان لە وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە٣٩ هەزار و ٥٠٠ خێزانی ئاوارەی پارێزگاکانی نەینەوا، سەلاحەدین، دیالە و قەزای شنگال لە كەمپەكانی ھەرێمی كوردستان ماون.
بە گوتەی ئەم سەرچاوە عێراقیە، ٢٩ ھەزارکەس لەم ئاوارانە لە ١٦ كەمپی پارێزگای دھۆك و ٨ ھەزارییان لە ٦ كەمپی پارێزگای ھەولێر دەمێننەوە و ٢ ھەزار و ٥٠٠ ئاوارەش لە كەمپەكانی پارێزگای سلێمانی نیشتەجێن. هەروەها ٢٤ هەزار و ٥٠٠ ئاوارەی سوریاش لە کوردستان هاوکاریی خۆراک و تەندروستیان بۆ دابیندەکرێت.
ئەم هەواڵە 322جار خوێندراوەتەوە |