English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە بەغدا دوکانی مەی‌فرۆشتن دادەخرێن
2020-12-23 [05:02 AM]

ZNA – هەولێر


وەزارەتی نێوخۆی عێراق، هەڵمەتێکی بۆ داخستنی دوکانەکانی مەی فرۆشتن لە بەغدا دەستپێکرد.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەغدا رایگەیاند، وەزارەتی نێوخۆی عێراق، لە رێگەی هێزە ئەمنییەکانەوە هەڵمەتێکی بۆ داخستنی بۆ دووکانی مەی‌فرۆشتن لە گەڕەکی کەڕادە دەستپێکردووە. وەزارەتی نێوخۆ رایگەیاندووە ئەو دووکانانه مۆڵەتی کارکردنییان نییە.

لە ماوەی رابردوودا، ژمارەیەک هێرش کرایە سەر یانەکانی شەوانە، سەنتەرەکانی مه‌ساج و دوکانەکانی مەی فرۆشتن، میلیشیاکانیش بە ئەنجامدانی ئەو هێرشانە تۆمەتبار کران.





ئەم هەواڵە 394جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad