English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حکومەتی ھەرێمی کوردستان و پەرلەمان کۆدەبنەوە 
2020-12-23 [06:17 AM]

ZNA - ھەولێر



پەرلەمانی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، رۆژی دووشەممەی داھاتوو پەرلەمان و حکومەتی ھەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە، کۆبوونەوەکەش بەمەبەستی تاوتوێکردنی دوایین ئەنجامی گفتوگۆی شاندەکەی ھەرێمی کوردستانە لەگەڵ حکومەتی عێراق.
 
لە راگەیێندراوەکەدا ھاتووە، شاندی دانوستاندنکاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت بڕیارە رۆژی دووشەممەی داھاتوو بچنە پەرلەمان و دوایین ئەنجامی گفتوگۆکانیان لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ پەرلەمان روون بکەنەوە.
 
سامان ئەحمەد بەکر، بەڕ‌ێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاندووە "ھەریەک لە وەزیری دارایی و کاروباری ئابووری، وەزیری پلاندانان، وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون، یاوەریی جێگری سەرۆکی حکومەت دەکەن لە ھاتنیان بۆ پەرلەمانی کوردستان".
 
بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان گوتیشی "بڕیارە شاندی دانوستانکار لە کاژێر ١١:٠٠ی پێشنیوەڕۆی رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٠٢٠/١٢/٢٨، لەگەڵ سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان و لیژنەکانی (دارایی و کاروباری ئابووری، کاروباری یاسایی، وزە و سامانە سروشتییەکان) کۆببنەوە و روونکردنەوە لەبارەی گفتوگۆکان لەگەڵ بەغدا بخەنەڕوو و دوایین ئەنجامی رێککەوتنی ھەولێر و بەغدا بخەنە بەردەم پەرلەمان و وردەکارییەکانی گفتوگۆکان بۆ پەرلەمان روونبکەنەوە".
 
سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لە ‌وەڵامی نووسراوی ژمارە ٢٩٠٦ی پەرلەمانی کوردستان کە لە ‌رێکەوتی ٢٠٢٠/١٢/١٦ ئاراستەی حکومەتی کردووە و تیایدا داوای کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لەگەڵ شاندی دانوستانەکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و حکومەتی ناوەند کردووە، بە ‌نووسراوی ژمارە ٩٠١٩ کە لە ‌رێکەوتی ٢٠٢٠/١٢/٢٣ ئاراستەی پەرلەمانی کوردستانی کردووە، ئاماژەی بەوە ‌داوە کە ‌رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٠٢٠/١٢/٢٨، شاندی دانوستانکار لە ‌پەرلەمان ئامادە دەبن.





ئەم هەواڵە 451جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad