ZNA – هەولێر
لە دوای سەرکەوتنی فیلمی کۆمێدی "Coming to America"، بەرهەمهێنەرانی بەشی نوێی ئەم بەرهەمەیان بەرهەمهێنا.
یەکەم ترەیلەری فیلمەکە بەناوی "Coming 2 America"یە و بڕیارە فیلمەکە لە بەهاری ساڵی داهاتوو لە ئەمازۆن پرایم بڵاوبکرێتەوە .
فیلمی "Coming to America" لە 1988ـدا بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا زیاتر لە 288 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بوو و کاندیدی خەڵاتی ئۆسکار بوو.
فیلەمەک باس لە شازادەیەکەی ئەفریقا دەکات کە بەناز گەورەکراوە و لە ژیانی رۆژانەی خۆی بێزار بووە، بۆیە بڕیاردەدات گەشت بکات و لە نیۆیۆرک ماوەیەک دەمێنێتەوە و کەسێکی خۆشدەوێت.
ئەم هەواڵە 211جار خوێندراوەتەوە |