ZNA - ھەولێر
لە یارییەكانی هەفتەی 15ی خولی یانەكانی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید میوانداری یانەی گرانادای كرد.
له ئهنجامدا یانهی ریاڵ توانی یاریهكه بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لێ بباتهوه.
دوو گۆڵهكهی یانهی شاهانه، كاسیمێرۆ لە خولەكی 57 تۆماریكرد گۆڵهكهی تریش كەریم بەنزیما لە كۆتا خولەكی یارییەكەدا گۆڵی دووهمی تۆماركرد.
دوای ئهم بردنەوەیەش یانەی ریاڵ مەدرید بە كۆكردنەوەی 32 خاڵ خۆی گەیاندەوە پێشەنگی یانەكانی خولی ئیسپانیا.
ئەم هەواڵە 211جار خوێندراوەتەوە |