ZNA - هەولێر دیموکراتەکانی کۆنگرێسی ئەمریکا داوا دەکەن ئەمریکا دوای گەڕانەوە بۆ نیو رێککەوتنی ئەتۆمیی ئەمریکا دانووستانی نوێ دەگەڵ ئێران دەستی پێبکرێت.
١٥٠ ئەندامی دیموکراتی کۆنگرێسی ئەمریکا لە نامەیەکدا بۆ گەرانەوە بۆ رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران پاڵپشتیی لە ئیدارەی نوێ ئەمریکا دەکەن و دەڵێن، ئەم هەوڵە دەستپێکی دانوستانێکی نوێ دەبێت لەگەڵ ئێران و بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە یارمەتیدەر دەبێت.
دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا ساڵی ٢٠١٨ لە رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران کشایەوە و گەمارۆی قورسی خستە سەر ئەم وڵاتە.
ئەم هەواڵە 232جار خوێندراوەتەوە |