ZNA- هەولێر میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، ئێوارەی رۆژی سێشەممە٢٢ی کانوونی یەکەم، لە دیمەشقەوە سەردانی بەغدای پایتەختی عێراقی کردووە و لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق و بەرپرسانی سیاسی و ئەمنیی عیراقی كۆبووتەوە.
میدیای عێراقی ئاماژەیان بەمەش کردووە، لە دیدارەكەدا دۆخی ئەمنیی ناوچە و هێرشکردن بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق تاوتوێ كراون.
لەم هەواڵانەدا باس لەمەش کراوە کە قائانی پاڵپشتی خۆی بۆ مستەفا کازمی بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی ئەو گرووپانە دەربڕیوە کە پابەندی راگرتنی هێرش بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق نابن.
ئەم هەواڵە 340جار خوێندراوەتەوە |