ZNA - هه‌ولێر
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌یانی ژماره 57ی تایبه‌ت به پاراستنی ئاسایشی ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد و تێیدا ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی بۆ پاراستنی ره‌وشی ته‌ندرووستی هه‌رێم داوه.
پوخته‌ی بڕیاره‌كان:
یه‌كه‌م: قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شتی هاووڵاتیانی عێراق بۆ وڵاتانی (به‌ریتانیا، باشووری ئه‌فریقا، ئوسترالیا، دانیمارك، هۆڵه‌ندا، به‌لجیكا، ئێران و ژاپۆن).
دووه‌م: قه‌ده‌غه‌كردنی هاتنی كه‌سانی بیانی له‌و وڵاتانی ناویان هاتووه، جگه له نێرده دیپلۆماتییه‌كان و شانده فه‌رمییه‌كان.
سێیه‌م: ئه‌و هاووڵاتییه عێراقییانه‌ی له‌و وڵاتانه‌ی ناویان هاتووه ده‌گه‌ڕێنه‌وه 14 رۆژ كه‌ره‌نتینه ده‌كرێن.
چواره‌م: ده‌روازه سنوورییه‌كانی حاجی ئۆمه‌ران، باشماخ و په‌روێزخان به رووی گه‌شتیاران داده‌خرێن.
پێنجه‌م: هه‌موو گردبوونه‌وه و كۆنفرانس و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه.



ئەم هەواڵە 748جار خوێندراوەتەوە |