English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پلاسخارت: هەڵبژاردنی ٢٠٢١ هەلی ئەوە بۆ عێراقییەکان دەڕەخسێنێت کە دەنگی خۆیان بگەیەنن
2020-12-24 [11:17 AM]

ZNA - هه‌ولێر


نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، جێنین هێنیس پلاسخارت، له‌ پەیامێكدا بە بۆنەی سەری ساڵی تازەوە كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، تێیدا رایگه‌یاند، بێگومان عێراق لەم سەرەساڵە تازەشدا لە یەک کاتدا هەر ڕوبەڕووی چەندین گێژاو دەبێتەوە بەهۆی ئاڵنگارییە ئابووری و ئاسایشییەکانەوە، تیشی، هەڵبژاردن کە بۆ ساڵی ٢٠٢١ دانراوه هەلی ئەوە بۆ عێراقییەکان دەڕەخسێنێت کە بتوانن دەنگی خۆیان بگەیەنن.

ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌:

لەڕاستیدا، پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا، زۆر یان کەم، کاریگەری لەسەر هەر هەموومان داناوە. عێراقیش وەکو تەواوی جیهان لەم پەتایە بەدەر نییە و بگرە کاریگەرییەکی زۆریشی هەیە. بەداخەوە کۆڤید-١٩ بووەتە هۆی خراپترکردنی تەحەدییە سیاسیی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و ئاسایشییەکان کە خۆیان هەر پێشتریش لە دۆخێکی خراپدا بوون.

من بەهاتنەوەی سەری ساڵی تازە و مژدەی دۆزینەوەی پێکوتە (ڤاکسین)یش، هیوایەکی زۆرم هەیە کە ئەم قەیرانە تەندروستییە بە زوویی کۆتایی پێ بێت و ببێتە بەشێک لە رابردوو و بەمەش دەرفەتی چارەسەری گیروگرفتەکان و قۆستنەوەی ئەو هەلانەی کەلە پێشمانە بڕەخسێت. بەداخەوە و بێگومان عێراق لەم سەرەساڵە تازەشدا لە یەک کاتدا هەر ڕوبەڕووی چەندین گێژاو دەبێتەوە بەهۆی ئاڵنگارییە ئابووری و ئاسایشییەکانەوە لەگەڵ ئەوپەڕی پێویستبوون بە چاکسازیش.

هەڵبژاردن کە بۆ ساڵی ٢٠٢١ دانراوه هەلی ئەوە بۆ عێراقییەکان دەڕەخسێنێت کە بتوانن دەنگی خۆیان بگەیەنن لەو کاتەی کە سەرقاڵی داڕشتنی نەخشەی سیاسییانن بۆ داهاتوو. بێگەردیی ئەم هەڵبژاردنانە و پابەندبوونی لایەنەکان پێوەی لەوپەڕی گرینگیدایە.

لە کانونی یەکەمی رابردوودا نەتەوە یەکگرتووەکان یادی ٧٥ ساڵەی دامەزراندنی کردەوە لەپێناو خزمەتکردنی مرۆڤایەتیدا. عێراق هەر خۆشی ئەندامی دامەزرێنەری نەتەوە یەکگرتووەکانە و ئێمەش بە تاسەوە خوازیاری درێژەپێدانی هاوبەشکاریمانین بەو پێیەی هەردوو لامان بەیەکەوە لە پێناو کۆمەڵگایەکی ئارامتر و خۆشگوزەرانتر و دادپەروەرتردا کار دەکەین.

هیوای پشوویەکی خۆش و ئاسوودە بۆ ئێوە و خۆشەویستانتان دەخوازم

 





ئەم هەواڵە 331جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad