ZNA - ههولێر
بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر شوفێران ئاگادار دەكاتەوە، تا دوای پشووەكانی سەری ساڵ دەوام رادەگیرێت، ئەو كەسانەی لە كۆتایی ئەم مانگەدا وادەیان بۆ دیاریكرابوو دەتوانن دوای سەری ساڵ سەردانیان بكەن.
لە راگەیەندراوێكدا ھاتووچۆی ھەولێر روونیكردووەتەوە: "سەرجەم شوفێران و هاووڵاتیان و ئەو کەسانەی کە خەریکی دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێرین، ئاگادار دەکەنەوە کەوا بەهۆی پشووەکانی سەری ساڵی زاینی، دەوام بۆ هەفتەی داهاتوو رادەگیرێت و ئەو کەسانەی کە رۆژانی 27و28ی مانگی 12یان بۆ دانرا بوو بێ ترای کردن دەتوانن لە رۆژی3/1/2021 سەردانی بەشی مۆڵەت بکەن بۆ ترایەکان و ئەوانەی کە سرەیان بۆ دانرابوو لە رۆژانی29و30 مانگی 12 دەتوانن سەردان بکەن لە رۆژی 7/1/2021 کە وەکو رۆژی قەرەبوو بۆیان دیاری کراوە".
ئەم هەواڵە 517جار خوێندراوەتەوە |