ZNA- ھەولێر
شارەزاێکی ئابوری لە بارەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە بەرامبەر دینار دەلێت بەفیرۆدانی ملیۆنان دۆلار بەھۆی گەندەلیەوە و بەفیرۆدانی داھاتی گشتی ئەمەش کورتھێنانی بوجەی لێدەکەوێتەوە
دواجار ھاولاتی دەبنە قوربانی گەندەلیەکانی بەرپرسان.
د. نوری محەمەد مامۆستایی زانکۆ و شارەزایی ئابوری بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند عێراق بەھۆیی گەندەلیەوە دووچاری قەیرانێکی سەختی ئابوری بووە کورتھێنان لە بووجەدا دروست بووە ئەمەش ھاولاتیان دووچاری بارگرانێکی قورستر دەکات .
ئەو شارەزاییەی ئابورییە گوتیشی ئەو بڕیارەیی بانکی ناوەندی سەبارەت بە بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار داھاتی حکومەت بەرێژەێکی باش بەرزدەکاتەوە بەلام دواجار ھاولاتیان دەبێت باجەکەی بدەن چونکە نرخی شتومەک لە بازار بەرزدەبێتەوە ئەمەش کاریگەری لەسەر گوزەرانیان دەبێت .
د. نوری محەمەد راشیگەیاند پێشبینی دەکەم بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار تاوەکوو کۆتاییەکانی سالی ٢٠٢١ بەردەوام بێت ئەگەر ھاتوو بەھای نەوت کە سەرچاوەی داھاتی سەرەکیە لە عێراق ھەر وەکووخۆی بمێنێتەوە دۆخی ئابوری عێراق بەرەو خراپتر بروات .
ئەم هەواڵە 523جار خوێندراوەتەوە |