English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانتارێکی پارتی: پەرلەمان و حکوومەت تەواوکەری کاری یەکترن و پێویستە هەماهەنگی تەواو لە نێوانیاندا هەبێت
2020-12-24 [03:33 AM]

ZNA-ھەولێر


بەمەبەستى تاوتوێکردنى دواین ئەنجامى گفتوگۆى شاندەکەى هەرێمى کوردستان لەگەڵ عێراق، رۆژى دووشەممە پەرلەمانى کوردستان بە ئامادەبوونى شاندەکە کۆدەبێتەوە، ھەروەھا لە راگەیێندراوێکدا، سامان ئەحمەد به‌كر، بەڕ‌ێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان، ڕای گەیاندووە بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو، شاندی دانوستاندنکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بچنە پەرلەمان و دوایین ئەنجامی گفتوگۆکانیان لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ پەرلەمان روون بکەنەوە.

گوڵیزار ڕەشید حاجی سندی، جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتیەکان لە پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: شاندی دانوستانکاری ھەرێمی کوردستان لەگەل بەغدا رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٨ی١٢ی٢٠٢٠ لەگەڵ سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان و لیژنەکانی دارایی و كاروبارى ئابووری، كاروبارى یاسایی، وزه‌ و سامانە سروشتییەکان کۆببنەوە و روونکردنەوە لەبارەی گفتوگۆکان لەگەڵ بەغدا بخەنەڕوو و دوایین ئەنجامی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا بخەنە بەردەم پەرلەمان و وردەکارییەکانی گفتوگۆکان بۆ پەرلەمان روونبكه‌نه‌وه‌.

جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتیەکان لە پەرلەمانی کوردستان گووتی: هاتنی ئەو شاندە بۆ پەرلەمانی کوردستان هەنگاوێکی گرنگە، تاوەکو پەرلەمانی کوردستان وەکو دەزگایەکی چاودێری ئاگاداری وردەکاری دانوستان و ڕێکەوتنەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بێت، چونکە پەرلەمان و حکوومەت تەواوکەری کاری یەکترن و پێویستە هەماهەنگی تەواو لە نێوانیاندا هەبێت، ھەروەھا هاتنی ئەو شاندە بۆ پەرلەمان و خستنە ڕووی زانیاریەکانی گفتووگۆکانیان لەگەڵ بەغدا هەنگاوێکی گرنگە و ئەم کابینەیە هیچ گومانێکی لەسەر شەفافبوونی ڕێکەوتنەکانی نەهێشتووەتەوە.

ھەروەھا گوڵیزار ڕەشید حاجی سندی، جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتیەکان لە پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ئەم کابینەیەی حکوومەت هیچ گومانێکی لەسەر رێکەوتنێکەکان نەهێشتووەتەوە، لەگەڵ هاتنی ئەو شاندە بۆ پەرلەمان و روونکردنەوەدان لەسەر دانوستانەکان، بێگومان ئەو پرسیارانەی کە پەرلەمانتارانیش هەیانبێت وەڵام دەدرێنەوە ئەوەش بەرچاوڕوونی زیاتر دەدات بە پەرلەمانی کوردستان.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 469جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad