ZNA – هەولێر
میدیاکانی تورکیا رایانگەیاند، حکومەتی ئەم وڵاتە جارێکی دیکە کەشتی بەدواداگەڕانی گازی سروشتی رەوانەی رۆژهەڵاتی دەریای نێوەڕاست دەکات.
ئەم کارەی تورکیا جارێکی دیکە ناکۆکییەکانی ئەم وڵاتە لەگەڵ یۆنان دەوروو ژێنێتەوە.
تۆڕی سی ئێن ئێن تورک، بڵاویکردووەتەوە کەشتی بە دواداگەڕانی نەوت و گازی ئۆروچ رەیس بەندەری ئەنتاڵیای بەرەو رۆژهەڵاتی دەریای نێوەڕاست جێهێشتووە و لەوێ دەست بە گەرانی بەدوای وزەدا دەکاتەوە.
ئەم سەرچاوەیە بڵاوی کردووەتەوە، کەشتیی ئۆروج رەیس لە ٣٠ تشرینی دووەمی رابردوو بە مەبەستی چاککردنەوە و پڕکردنەوەی سووتەمەنی گەڕاوەتەوە بەندەری ئەنتاڵیا و ئێستا بۆشوێنی کارەکەی دەگەڕێتەوە.
ئەم هەواڵە 193جار خوێندراوەتەوە |