zna:هەولێر مامۆستایهكی زانکۆ رایگهیاند: كورد بڕوای بە دانوستان هەیە و ههموو كات ههوڵی داوه كێشهكانی لهسهر مێزی گفتوگۆ چارهسهر بكات.
محەمەد عامر دێرشەوی مامۆستای زانکۆ بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: كێشەكانی دارایی عێراق، بۆ هەژاری خاك و ژێر خاكی عێراق و سەروەت و سامان ناگەڕێتەوە، بەڵكو بۆ سیاسەتە چەوتەكانی پارتەكانی عێراقی دەگەرێتەوە كە تووشی گەندەڵیەكی زۆر گەورە هاتوون .
روونیشیكردەوە: واقعیك هەیە دەبێت كورد بیزانێت لە گەڵ ئەو كەموكوڕییەش پێویستە هەوڵ بدرێت بۆ بەرژەوەندی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان لە رێگەی دانوستان كیشەكان یەكلایی بكاتەوە و مافەكانی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بە دەست بێنێت .
ئەو ماموستایە دیاریکرد: كە عەقلیەتی ئەوانەی حوكمرانی دەكەن لە بەغدا، كە بڕوایان بە مافە دەستووریەكانی كورد نییە، بڕوایان بە فیدرالیەت نییە، ئامانجیان تێكدانی سەروەریەكانی هەرێمی كوردستانە .
لە کوتاییدا ئەوەشی خستەروو: كە كورد بڕوای بە دانوستان هەیە، وەك هەرێمی كوردستان هەمیشە داوای مافی ڕەوای خۆی كردووە ئەو گرفتانەی هەن بریتین لەو عەقلیەتەی كە بوونی هەیە ، عەقلیەتێكی شۆڤێنییە، عێراق بەرەو هەڵبژاردن دەچێت ، هەمیشە هەوڵ دەدەن لە سەر حسابی هەرێمی كوردستان دەنگ بە دەست بێنن ، وا هەست دەكەن دژایەتی كردنی كورد و هەرێمی كوردستان هۆكارێكە بۆ بەدەستهێنانی دەنگی شەقام.
ئەم هەواڵە 457جار خوێندراوەتەوە |