English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لیزا فه‌له‌كه‌دین: چەند لایەنێک بەردەوام پیلان دژی کوردستانبوونی کەرکووک دادەرێژن
2020-12-25 [11:29 AM]

ZNA- هەولێر


ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: چەند لایەنێک کە بەردەوام پیلان و بەرنامە دژی کوردستانبوونی کەرکووک دادەرێژن، ئێستاش لە رێگەی پرۆژەیەکەوە داوای بە هەرێمکردنی کەرکووک دەکەن.

لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكەیی په‌رله‌مانتاری كوردستان كە ئەندامی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستانیشە لە پەرلەمان، لە وتارێكدا نووسیویەتی ماوەیەکە ئەوە بەدی ده‌كرێت کە چەند دەنگێکی ناشاز لە ڕێگەی هەندێک لایەنی خۆسەپێنەوە بەردەوام پیلان و بەرنامە دژی کوردستانیبوونی کەرکووک دادەرێژن.

كاكه‌یی ده‌ڵێت: لە دروستکردنی حەشدی کوردییەوە تا دەگاتە داواکاری بۆ هەڵوەشاندنەوەی ماددەی 140ی دەستووری عێراق، هەوڵ و پیلانە شۆڤێنییەکانیان بەردەوامە و هەنوکەش لە رێگەی پرۆژەیەکەوە داوای بە هەرێمکردنی کەرکووک دەکەن.

لەبارەی پرسی بە هەرێمکردنەوە لە دەستووری عێراق لیزا فەلەكەدین  نووسیویەتی، لە ماددەی (119) ی دەستووری عێراقدا رێگە دراوە کە پارێزگایەک یاخود چەند پارێزگایەک هەڵسن بە پێکهێنانی هەرێمێک بۆ خۆیان لە رێگەی ریفراندۆمەوە، بەڵام بەو مەرجەی داواکاری دروستکردنی هەرێمەکە لە دوو رێگەوە پێشکەش بە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بکرێت.

بەپێی ئەم خاڵە پێویستە دەیەکی دەنگدەرانی کەرکوک داوای بەهەرێمکردنی پارێزگاکە بکەن و ئینجا ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بکرێت.

لیزا فه‌له‌كه‌دین ده‌ڵێت: ئامانج لەو پڕۆژەیە ئەوەیە یەکەم ماوەی سێ ساڵە پارێزگاری خۆسەپێنی کەرکووک رەوشی ئاڵۆزی کەرکووکی بەهەڵ زانیووە و بە رێگەی جۆراوجۆر نادادپەروەری بەرامبەر بە پێکهاتە رەسنەکان بەتایبەت کورد ئەنجامداوە، جگە لەوەی بە چەندین دۆسییەی گەندەڵییەوە تێوەگڵاوە و بۆ ئەم مەبەستەش لە دادگا داواکاری یاسایی لەسەر تۆمارکراوە. بۆیە ئاشکرایە کە لە رێگەی پرۆژەی بەهەرێمکردنی کەرکوکەوە دەیەوێت تەواوی زوومەکان لەسەر خۆی لابەرێت.

لە كۆتاییشدا لیزا فه‌له‌كه‌دین نووسیویەتی عێراق لە چاوەڕوانی هەڵبژاردنێکی پێشوەختەدایە، هەندێک لایەنی شۆڤینی لە کەرکووک ئەم بابەتەیان بەهەلزانیوە و دەیانەوێت بیکەن بە ئامرازێک بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن لەپێناو مسۆگەرکردنی دەنگێکی باش بۆ کورسی پەرلەمانی.





ئەم هەواڵە 469جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad