ZNA-هەولێر
لە شاری کەرکووک پۆلیس کەسێک دەستگیر دەکات کە خۆی کردووە بە ئەفسەر بە پلەی عەمید و لەو ڕێگەیەوە فێڵی لە چەندین کەس کردووە.
عامر نووری، گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی كەركووك ، بە ئاژانسیی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ڕۆژی پێنجشەممە ۲٤ـی۱۲ـی ۲۰۲۰، لە شاری كەركووك كەسێكی ساختەکار دەستگیركرا كە خۆی کردبوو بە ئەفسەر بە پلەی عەمید و چەندین کەسی خەڵەتاندبوو.
هەروەها عامر نووری ئەوەشی گوت: ماوەیەكی زۆرە ئەو ساختەكارە چاودێری دەكرێت لە كاتی دەستگیركردنیدا جلوبەرگی سەربازی و ناسنامەی ساختە و تابلۆی ئۆتۆمبێلی پێگیراوە و جگە لە کەرکووک لە چەند شارێکی دیکەی عێراقیش فێڵی لە خەڵک کردووە.
دڵشاد یونس هەرکی
ئەم هەواڵە 442جار خوێندراوەتەوە |