English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران: لایەنەكانی عێراق خۆیان ڕاوێژ بە ئێران دەكەن
2020-12-26 [08:34 AM]

​ZNA – هەولێر


باڵیۆزی ئێران له‌ بەغدا رایگەیاند، وڵاته‌كه‌ی ده‌ستوه‌ردان له‌ كاروباری ناوخۆیی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراقدا ناكات، بەڵام ئەوان خۆیان راوێژ بە ئێران دەكەن.

ئیره‌ج مه‌سجدی باڵیۆزی ئێران له‌ عێراق له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "تاران ده‌ستوه‌ردان له‌ كاروباری ناوخۆیی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق دا ناكات، به‌ڵام لایه‌نه‌كان خۆیان ده‌یانه‌وێت راوێژ له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌ن".

باڵیۆزی ئێران لە بەغدا ئاماژەی بەوەشدا، كه‌ ته‌واوی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق په‌یوه‌ندی ئه‌رێنییان له‌گه‌ڵ ئێراندا هه‌یه‌.

مەسجدی، سه‌ردانه‌كه‌ی ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێك پشتڕاست ده‌كاته‌وه‌ و ئاشكرایدەكات، جموجۆڵه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ عێراق، له‌ چوارچێوه‌ی به‌هێزكردنی حكومه‌ت و هاندانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانه‌ بۆ یه‌كگرتوویی.

ئەمە لەكاتێكدایە كە بەشێك لە سەركردە سیاسییەكان و چاودێرانی سیاسی ئێران و ئەمەریكا بە ھۆكاری گرژییەكانی عێراق تۆمەتبار دەكەن، لە دوایین كاردانەوەشدا موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێكدا دەڵێ: "من رووی بانگه‌وازه‌كه‌م له‌ كۆماری ئیسلامی ئێرانی دراوسێی "خۆشه‌ویست" ده‌كه‌م، عێراق له‌ ململانێكانی به‌دوور بگرێت و له‌ ته‌نگانه‌شدا پشتی تێناكه‌ین، ئه‌گه‌ر رێز له‌ سه‌روه‌ری عێراق و حكومه‌ت و سه‌ربه‌خۆییه‌كه‌ی بگرێت".

 





ئەم هەواڵە 208جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad