English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆحانی: ئێران ڤاکسێنی جیهانیی کۆرۆنای کڕیوە و پارەی پێکوتەکەشی ناردووە
2020-12-26 [02:17 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرۆککۆماری ئێران لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە دروست کردنی پێکوتەی کۆرۆنا لە ئێران دەکات و دەڵێت ئەمریکا لە دروست کردن و کڕینی پێکوتەی کۆرۆنا دژی ئێران کارشکێنی دەکات، وتیشی، ئێران ڤاکسێنی جیهانیی کۆرۆنای کڕیوە و پارەی پێکوتەکەشی ناردووە بەڵام فرۆشیار داوای کردووە، سەرەتا پێویستە پارەکە لە بانکێکی ئەمریکییەوە داخڵ ببێت.

ئه‌مڕۆ شەممە حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێران لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە پرسی کۆرۆنا و دۆخی وڵاتەکەی کرد و ڕایگەیاند ئێران هاوکات کە کار بۆ دروستکردنی پێکوتەی دژە کۆرۆنا دەکات پرسی کڕینی پێکوتەی پەسەندکراوی جیهانیی پشتگوێ خستووه‌ بەڵام ئەمریکا بۆ کڕینی ئەو ڤاکسێنە کارشکێنی دەکات.

ڕۆحانی گوتیشی، ڕێبەری باڵای ئێران جەختی کردە سەر ئەوەی هەوڵی سڕکردن یان نەهێشتنی گەمارۆ ئابوورییەکان بدرێت و دەوڵەتیش هەموو توانای خۆی خستۆتە گەڕ بۆ ئەو مەبەستە بەڵام ئەمریکاش وا نەزانێت کە ئێران هیچ کێشەیێکی نیبە. نەخێر ئێمە هەرگیز ناتوانین متمانە بە ئەمریکا بکەین کە بە ئاشکرا خه‌ریکی دزیکردنە و لە هەر شوێنێکی جیهان پارەیێکی ئێران بووبێت هەوڵی داوە بە شێوەیێک لە شێوەکان بیدزێت.

سەرۆککۆماری ئێران ڕوونیشی کردەوە کە ئێران ڤاکسێنی جیهانیی کۆرۆنای کڕیوە و پارەی پێکوتەکەشی ناردووە بەڵام فرۆشیار داوای کردووە کە سەرەتا پێویستە پارەکە لە بانکێکی ئەمریکییەوە داخڵ ببێت.

ڕۆحانی ئاماژەی بە ئامار و داتاکانی کۆرۆنا لە ئێرانیش کرد و ڕایگەیاند کە پێویستە کارێک بکرێت کە ئەم ئامارانە کەمتر ببنەوە و نەگەڕێینەوە بۆ ئامارە زۆرەکەی پێشوو.

 

کوردپرێس





ئەم هەواڵە 133جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad