|
ZNA-ھەوالێر تەمەنی ٩ ساڵە و تەنیا لە یەک ساڵدا لە ڕێگەی یوتیوبەوە ٣٠ ملیۆن دۆلاری دەستکەوتووە ڕایان کاجی منداڵێکی تەمەن ٩ ساڵە و لە ڕێگەی یوتیوبەوە ناوبانگێکی جیھانی پەیدا کردووە و بە پێ رۆژنامەیەکی یٔابووری ، یٔەمساڵ یٔەو منداڵە زۆرترین داھاتی لە رێگەی یوتیوبەوە پەیدا کردووە. گۆڤاری "فۆربێسی" یٔابووری بڵاوی کردەوە کە کاجی منداڵێکی یٔەمەریکییە و لە کەناڵی یوتیوبدا زیاتر لە ٢٥ ملیۆن بەشداربووی ھەیە، بە ھۆی گرتە ڤیدیۆییەکانیەوە یٔەمساڵ ٣٠ ملیۆن دۆلاری پەیداکردووە. ڕایان کاجی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی یوتیوبدا کەناڵێکی بەناوی (جیھانی ڕایان) ھەیە، لەگەڵ دایک و باوکیدا ڕۆژانە ڤیدیۆی سادە بڵاودەکەنەوە و ھەندێک جاریش ڕیکلام بۆ یاری منداڵان دەکەن، گرتەکانیشی بە ملیۆنان بینەریان ھەیە. فۆربێس نووسیویەتی کە بە ھۆی یٔەوەی ڕایان ناوبانگێکی زۆری ھەیە، بۆیە کۆمپانیاکان بەردەوام بەدوایەوەن تاوەکو ڕێکلامیان بۆ بکات و دەبێتە یەکەمین منداڵیش لە جیھاندا کە بتوانێت لە ماوەیەکی ساڵێک(٢٠٢٠)دا یٔەو داھاتە پەیدا بکات.
ئەم هەواڵە 670جار خوێندراوەتەوە |