English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عبدولرەزاق نھێلی : سازدانی ڤیستیڤالی ناو بەفر دەرفەتێکی باش دەبێت بۆ ھێنانی گەشتیار
2020-12-27 [07:59 AM]

ZNA- ھەولێر


شارەزاێکی گەشت و گوزار باس لە گرنگی سازدانی ڤیستیڤالی ناو بەفر دەکات لە ھەرێمی کوردستان بۆ راکێشانی گەشتیاری زستانە بەو مەرجەی خزمەتگوزاری شارستانی و باشیان بۆ فەراھەم بکرێت .


عبدولرەزاق نھێلی شارەزای گەشت و گوزار بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند ھەرێمی کوردستان ناوچەێکی فراوانی شاخاوی ھەیە سالانە دەتوانرێت ڤیستیڤالی ناو بەفر لەو شوێنانە ئەنجام بدرێت ئامادەکاری و ریکلامێکی باشی بۆ بکرێت تاوەکوو بتوانین گەشیاری زستانی بۆ ئەو ناوچانە بێنین .


نھێلی ئاماژەی بەوەشدا ئەمە لە چەند روێکەوە سودی دەبێت خۆی ھاتنی گەشتیار پارەێکی باش لەگەل خۆی دێنێت لەو شوێنانە سەرفی دەکات لە لاێکی تر خەلکی ناوچەکە دەتوانن بەو ھۆیەوە دەرفەتی کاریان بۆ برەخسی زیاتر گرنگی بە ناوچەکانیان دەدەن .


عبدولرەزاق نھێلی گوتیشی ھەر لەو رێگایەوە ئەگەر گەشتیار روو لەو ناوچانە بکەن کۆمەلێک کۆمپانیایی گەشت و گوزار دادەمەزرێن زیاتر ھاولاتیان لەو بوارە دەرفەتی کاریان دەست دەکەوێت و دەتوانن وەرزی زستانیش وەکوو دەرفەتێک برەخسێنن بۆ ھێنانی گەشتیار .





ئەم هەواڵە 367جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad