English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیسرائیل: بۆی هەیە ئێران لە عێراق و یەمەنەوە هێرشبکاتە سەر ئیسرائیل
2020-12-27 [08:18 AM]

​ZNA – هەولێر


گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئاشکرایکرد، وڵاتەکەی چاودێری هەموو جووڵەکانی ئێران دەکات لە ناوچەکەدا و پێیوایە ئێران وەک بەرمیلە بارووتێک ئامادەیە بۆ تەقینەوە.

گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل،ئەفیخای ئەدرەعی،  لە چاوپێکەوتنێکی ماڵپەری "ئیلاف " دا گوتی: سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر ئیسرائیل لە عێراق و یەمەنەوە دێت، ژێردەریاییەکانی وڵاتەکەی، بەهەموو دونیادا دەگەڕێن و مەبەستیانە سەقامگیری و ئارامی بۆ وڵاتەکەیان دابین بکەن.

ئەدرەعی روونیشی كردەوە:  بۆی هەیە ئێران لە عێراق و یەمەنەوە هێرشبکاتە سەر ئیسرائیل، هەروەها "زانیاریمان هەیە لەسەرئەوەی ئێران جۆرێک لە درۆن پەرەپێدەدات، لەگەڵ مووشەکی زیرەکدا، کە توانای گەیشتنە ئیسرائیلیان هەیە".

ئەو دەڵێ، کاتێک ئەڤیڤ کوخابی، فەرماندەی ئەرکانی ئیسرائیل هۆشداریدایە ئێران، لە هەنگاونان بەرەو هێرشکردنە سەر ئیسرائیل، مەبەستی عێراق و یەمەن بوو. کاتێکیش باسی لە دەوڵەتانی بازنەی دووەم کرد، مەبەستی لوبنان و سووریا بوو. سەرنجدەداتە سەرئەوەی ئێران لە ساڵی 2019دا هێرشی کردووەتە سەر دامەزراوەکانی ئارامکۆی سعودی، لە یەمەن و عێراق و ئێرانەوە.

ئەدرەعی دەشلێت، ئێران ئەوکارەی بەبەکارهێنانی دەیان درۆن ئەنجامداوە، لەگەڵ مووشەکی ئاراستەکراو لە دوورەوە، بەبێئەوەی کەس توانای ئاشکراکردنیانی هەبێت: "ئەوەش بەڵگەیە لەسەر توانا گەورەکانی ئێران لەو بوارەدا".

 





ئەم هەواڵە 130جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad