English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خەلیفە حەفتەر هەڕەشەی سەربازی لەتوركیا دەكات
2020-12-27 [08:37 AM]

ZNA – هەولێر


فەرماندەی سوپای نیشتمانی لیبیا، خەلیفە حەفتەر، ھەڕەشەی رووبەڕووبوونەوەی سەربازی لە تورکیا دەکات، "ئەگەر ئەنقەرە دەست لە داگیرکاری و کارە خراپەکانی لە لیبیا ھەڵنەگرێت و ھێزەکانی نەکشێنێتەوە"، حەفتەر دەشڵێت "تورکیا دەیەوێت بە پارەی نەوتی لیبیا ئابوورییەکەی لە دارووخان رزگار بکات".

خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا بەسەردانێکی رانەگەیەندراو گەیشتە تەرابلوسی پایتەختی لیبیا و لەگەڵ ھاوتا لیبیەکە و وەزیری ناوخۆی حکومەتی ویفاقی نیشتمانی کۆبوونەوە.

سەردانەکەی خولوسی ئاکار دوای ئەوە دێت کە رۆژی سێ شەممە پەرلەمانی تورکیا یاسای ناردنی سەربازانی سوپای تورکیای بۆ لیبیا تا 18ی مانگی داھاتوو درێژ کردەوە، ئەم بڕیارەی پەرلەمانی تورکیا و سەردانەکەی وەزیری بەرگری ئەو وڵاتەش پێچەوانەی ئەو ئاگربەستەیە کە لە ئۆکتۆبەری ئەمساڵ بە نێوەندگیری نەتەوە یەکگرتوەکان لە لیبیا راگەیەندرا و وادەی سێ مانگ بۆ دەرچوونی ھەموو ھێزە بیانییەکان لەو وڵاتە دیاریکرا.

لەگەڵ گەیشتنی وەزیری بەرگری تورکیا بۆ تەرابلوس، خەلیفە حەفتەر فەرماندەی ھێزە سەربازییەکانی لیبیا ھەڕەشەی رووبەڕووبوونەوەی سەربازی لە تورکیا کرد و گوتی: "ئەمڕۆ جارێکی دیکە ھەڵوێستی نەگۆری خۆمان بیری جیھانی دەھێنینەوە، کە ئاشتی لە سێبەری داگیرکەردا ناێتەدی. بە مانەوەی ئەوانیش لەسەر خاکەکەمان ئێمە چەک ھەڵدەگرین و بەدەستی خۆمان ئاشتی بەدیدەھێنین.

حەفتەر گوتیشی، رووبەڕووبوونەوەی یەکلاکەرەوە لە داھاتووێکی نزیکدا دەست پێدەکات، و زانیارییە ھەواڵگرییەکانمان جووڵەی بەکرێگیراوەکانی تورکیا لە نزیک ھێڵەکانی پێشەوە دەبینرێت و سەرقاڵی دروستکردنی بنکەی سەربازی و ژووری ئۆپەراسیۆنن. ئەمەش پێداگیری تورکیا دەردەخات بۆ ھەڵگیرساندی شەڕ و بەدیھێنانی خەونەکەی بۆ فراونکردنی ھەژموون و دەسەڵاتی خۆی و کۆنترۆڵکردنی بیرە نەوتەکان و بردنی نەوتەکە لەرێگەی بەندەرەکانەوە بۆئەوەی ئابوورییەکە رووبەڕووی دارووخان بووەتەوە بە سەروەت و سامانی ئێمە رزگاری بکات و دواتریش ھەنگاو بەرەو قوڵایی ئەفریقا بنێت".

 





ئەم هەواڵە 139جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad