ZNA – هەولێر
بەرپرسێكی ژووری بازرگانی ئێرانی دەلێت، دابه‌زینی به‌های دیناری عێراقی بڕیارێكی ناوخۆییه و كاریگه‌ری ئه‌وتۆی له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕه بازرگانییه‌كانی نێوان ئێران و عێراق نابێت.
یه‌حیا ئال ئیسحاق، به‌ڕێوبه‌ری ژووری بازرگانی ئێران رایگه‌یاند، هاورده كردنی كاڵای ئێرانی له‌لایه‌ن عێراقه‌وه وایان لێده‌كات كه توانای به‌رهه‌مهێنانی زیاتر بكەن، هاوكات ئاڵوگوڕی بازرگانی به دینار له‌گه‌ڵ عێراق به قازانجی ئێران ده‌بێت، له‌م كاته‌شدا پێویسته دینار زیاتر بۆ ئاڵوگۆڕه بازرگانییه‌كان به‌رده‌ست بێت.
ئال ئیسحاق راشیگه‌یاند، دابەزینی بەھای دینار لە بەرژەوەندی ئێرانە چونكە هه‌نارده‌كانی عێراق كەمن و كاریگه‌ری ئه‌وتۆ ناكاتە سه‌ر ئێران.
ئەم هەواڵە 142جار خوێندراوەتەوە |